هونەرمەندان  
All
بیروڕا
دەوڵەت بەشەرتی چەقۆ
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی

کورد چونکە بەدرێژایی تەمەنی دەوڵەتی نەبوە، بگرە لەلایەن دەوڵەتەکانی میللەتانی داگیرکەرەوە بەردەوام ئەتککراوە. لەئەقڵی ناوەوەیدا ترس و ڕقێک لەدەوڵەت دروست بووە. کورد ئینتیمای بۆ دەولەت نیە چ وەکو چەمک یان وەکو دیاردەیەکی سیاسی و قانونی.
کورد چونکە لەلاشعوریدا لە وشەی دەوڵەت دەترسێت و ناتوانێت ئینتیمای ھەبێت بۆ دەوڵەت. ئەو ترسەی گواستۆتەوە بۆناو بیروڕاو ئەدای سیاسی خۆی و بۆنێو فەرھەنگی گشتی کۆمەڵگە.
بۆیە دەترسێت. ترسەکەش ھانی دەدات دەوڵەتی بوێت بەڵام بەشەرتی چەقۆ.. دەوڵەتێکی دەوێت کامل مواسەفات بێت... بەڵام لەڕاستیدا لەسەردەمی دەوڵەتانی قەومیدا.. دەوڵەت شکۆی نەتەوەیە نەک بابەتێک بێت بۆ موناقەشە و موزایەدە..
میللەتانی زیندوو وشیاری سەرزەوی، لەھەموو حاڵەتێکدا دەوڵەتیان دەوێت. چونکە دەوڵەت مانای زیندوێت و شکۆ و ئەخلاقی جەماعی نەتەوەکانە.. دەوڵەت قابیلی مەرجدانان نیە. دەوڵەت موبتەغای ئامانجەکانی میللەتە. دەوڵەت ترۆپکی تەجەلای نەتەوەیە. بۆیە گرێ نادرێت بەڕەفاھو ھیچ بارودۆخێکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە.
وێنەکە دەری دەخات تەنھا ھەبوونی ئینسان مەرجە بۆ دروست بوونی دەوڵەت. نەک ئەو شەرتانەی ئەقڵی سیاسی ھەندێک حیزبی کوردی دایدەنێت. چونکە ئەو حیزبانە نەیانتوانیوە تەجاوزی ئەقڵی کۆمەڵایەتی بکەن. بۆیە لەترسێکی کوشندەدا دەژین لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا. مۆدیلی شەرتی چەقۆ، بەس لەکڕینی شوتی و لای چەند سیاسیییەکی لۆکاڵی کورد ھەیە.
ئەگەر تەنھا کەپرێکیشمان ھەبێت. کوخێکمان ھەبێت. پێویستە دەوڵەت بین. 


‌‌ زیاتر ...
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
رێبوار کەریمی
1