هونەرمەندان  
All
بیروڕا
کاک مەسعود دەبێت چی بکات
ئەسعەد جەباری

مادام بڕیاری داوە سەردانی شاری سلێمانی بکات پێویستە بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخی کوردستان ئەمانەی خوارەوە بکات:
١-راستەوخۆ سەر لەگۆڕی مەرحووم کاک نەوشیروان بدات بەمەبەستی فاتیحا خوێندن.
٢-دواتر سەردانی سەرۆک مام جەلال بکات بەمەبەستی ھەواڵپرسین.
٣-سەردانی کاک عومەر سەید عەلی بکات ھەم بۆ پیرۆزبایی و ھەم بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان.
٤-سەردانی مامۆستا عەلی باپیر بکات.
٥-سەردانی م.س یەکێتی بکات.
٦-دواھەمین سەردانی بچێ بۆ لای د.یوسف سەرۆکی پەرلەمان، ھەر لەوێشەوە وەکو براو باوکێکی دڵسۆز بەسەیارەی شەخسی خۆی سەرۆکی پەرلەمان بباتەوە بۆ ھەولێر بەمەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمان.
ئەگەر من راوێژکاری سەرۆکی ھەرێم بم ئەو داواکاریانەی دەخەمە بەردەست و بێ دوودڵی پێی دەڵێم بەڕێزم ئەوە داخوازی دڵسۆزانی نەتەوەیە لەم ھەلومەرجە ناسکەدا، بەوەش چی پیلانی ناحەزان ھەیە دەخرێتە گۆڕەوە.
ئەو ٦شەش دیدارە مێژوو بۆ تاھەتایە درووست دەکات، ھەلەو با کوردستان یەکخەینەوەو ئاڕاستەیان بکەین بۆ سەربەخۆیی.
ئەسعەد جەباری
٩ی ئاب
‌‌ زیاتر ...
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
رێبوار کەریمی
1