کۆتایی ئەم هەفتەیە لەم پارێزگایانەی هەرێم باران دەبارێت
پسپۆرێکی کەشناسی ئەو پارێزگایانەی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا دەکات کە پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە بارانیان لێ بببارێت.
سادق عەتیە ئەمشەوی ئەیلول لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" کۆتایی ئەم هەفتەیە باران بەبرووسکەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و میسان و بەسرە دەبارێت".
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە وڵاتی کوەیتیش باران دەبارێت.
عەتیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم باران بارینە لە ئەنجامی دابەزنی ئەو شەپۆلەیە لە باکوری رۆژهەڵاتەوە دێتە سەر ناوچەکە، بەڵام هەموو ناوچەکە بەتەواوی ناگرێتەوە.
|