ئەو فەرماندە ئەمنیانە دەستگیردەکرێن مووشەکەکانی لێوە ئاراستە دەکرێت بۆ ناوچەی سەوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەرکرد هەموو ئەو فەرماندەیە سەربازی و ئەمنیانە دەستگیر بکات کە لە ناوچەکانیانەوە مووشەکە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداو فڕۆککەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا دەکرێت.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران فەرمانی دەستبەرسەرکردنی هەموو ئەو فەرماندە سەربازی و ئەمنیانەی دەرکردووە کە لەناوچەکانیانەوە مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز دەکرێت کە جێگای بیناکانی حکومەتی عێراق و باڵوێزخانەی وڵاتانە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کاتیووشا کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ئاراستی فڕۆکەخانەی بەغدا کرابوو، لە ماڵێکدا کەوتەوەو دوو ژن و سێ منداڵ بوونە قوربانی.
لەگەڵ ئەم پەرەسەندانانەدا ئەمەریکاو چەندان ولآتی ئەوروپا هەڕەشەی کشانەوەی باڵوێزخانەکانیان لەبەغدا دەکەن ئەگەر حکومەتی بەغدا ناتوانێت بیانپارێزێت.
|